له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و هه‌رسین به‌ناوه‌كانی “كارۆ خودامورادی” و “عه‌نایه‌ت تاجه‌دینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كارۆ خودامورادی” خه‌ڵكی سه‌قز و ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه، هه‌روه‌ها “عه‌نایه‌ت تاجه‌دینی” لاوی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی هه‌رسین و دانیشتووی كرماشان پاش له‌به‌ركرنی تی‌شێرتێك به‌دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.