به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا و هاوكات لەگەڵ ناڕەزایه‌تی خه‌ڵكی شاری “ڕەبەت”، ڕژاونه‌ته ناو ئه‌و شاره و شاره‌كه‌یان میلیتاریزە کرد.
بە وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزە تایبەتەکانی سپای پاسداران لە قۆتابخانه‌ی قۆناغی دواناوەندی ئەو شارە دامەزراون. جێی ئاماژه‌یه كه ئەم هێزانە له درێژه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی هه‌ریمی كوردستانی عێراق، هاتوونه‌ته شار سنوورییه‌كان. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رزایه سنوورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستانی عێراقیان به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گای حیزبه كوردیه‌كان به‌رده‌وام تۆپباران و بۆردوومان كردووه. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، ده‌ستی داوه‌ته په‌لامار و میلیتاریزه كردنی شاره سنوورییه‌كانی كوردستان.