ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی منگی خه‌رمانان، ٧٠ كه‌س له هاوولاتییانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “دشه”ی سه‌ر به شارستانی پاوه، به هۆی تێكهه‌ڵبوونی ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره، مه‌سمووم بوون و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی پاوه له ژێر چاودێری پزیشكی دان.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به هۆی كۆنه‌بوونی سیته‌می ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره و دزه‌كردنی ئاوه‌ڕۆ بۆ نێو سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “دشه”، ٧٠ كه‌س به سه‌ختی مه‌سمووم بوون كه به‌شێكی زۆریان منداڵن و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.