چوار زیندانى سیاسى زیندانی ورمێ به ناوه‌كانی “مەحیەدین ئیبراهیمى”، “شاکر بێهروز”، “فیرووز مووسالوو” و “حاتەم ئوزدەمیر” به هۆی گۆشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له ژێر مه‌ترسی ئێعدام دان.
“مەحیەدین ئیبراهیمى” خەڵکى شنۆ، خەزەڵوەرى ٩٦ى هەتاوى لە خاڵێکى سنوورى ئێران و عێراق و دواى برینداربوونى لە لایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا و دواجار بە تۆمەتى “هاوکارى لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ئیعدام مەحکوم کرا. “شاکر بێهروز” خەڵکى ورمێ، مانگی ڕەشەممەى 97ی هه‌تاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتى “ئەندامیەتى لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگا ئەو شارەوە بە ئیعدام مەحکوم کرا. هه‌روها “فیرۆز مووسالوو” خه‌ڵكی خۆی و “حاته‌م ئۆزده‌میر” خه‌ڵكی باكووری كوردستان ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به ئێعدام مه‌حكووم كراون.