به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەلیل عەزیزپوور”، وەرزشکاری خەڵکی ئیلام، کە لە ٨ی سەرماوەزی ئه‌مساڵدا بە ئۆتۆمبێلی بەکرێگیراوانی ڕژیم شێلدرا و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ركرا، لە باروودۆخێکی جەستەیی خراپدایە و له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له كاتی ڕاوه‌دوونانی “جه‌لیل”، ناوبراویان به‌سه‌ختی بریندار كردووه و ئێستا قاچێكی ئه‌و لاوه وه‌رزشكاره ڕه‌ش بۆته‌وه و به‌هۆی بێبه‌شكرانی له چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئه‌گه‌ری بڕینه‌وه‌ی قاچی له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.