به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی شاری سه‌قز ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌مین تووشبووی نه‌خۆشی كۆلێرا (وه‌با) له‌و شاره شناسایی كراوه و ئاگاداریان دا به خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه ڕێنمایه ته‌ندرووستیه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مرۆڤ به‌دوای خواردنی خۆراك یان ئاوی پیس كه باكتریای “ویبریو كۆلێرا”ی تێدایه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت و ئه‌بێ به‌رده‌وام ده‌ست و ده‌موچاوی به جوانی بشورێت و له خواردنی ئاو و خۆراكی پیس خۆی به‌دوور بگرێت. ڕۆژی ڕابردوو یه‌كه‌مین تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه له شاری سه‌قز تۆمار كراوه كه به تازه‌یی له هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ماوه‌ی دوو حه‌فته له‌وه‌پێش نه‌خۆشی كۆلێرا به شێوه‌یه‌كی به‌رین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی بڵاو بووه‌وه و هاونیشتمانیان ئه‌بێ وریای ته‌ندرووستی خۆیان بن.