کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له‌ ژیانی باوکی هاورێیه‌کی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه له سنه

به داخه‌وه رۆژی هه‌ینی ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، کاک “محه‌مه‌د ئاسنگه‌ر” ناسراو به وه‌ستا محه‌مه‌دی ناوه”، باوکی هاورێی گیانبه‌ختکردووی ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، هاورێ “جه‌مشید ناوه” و هه‌روه‌ها باوکی کادری دێرین و له‌مێژینه‌ی کۆمه‌ڵه، کاک “جه‌لال ناوه”، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.

وه‌ستا “محه‌مه‌دی ناوه” ئینسانێکی زه‌حمه‌تکێش و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بوو. له‌ هه‌مانکاتدا که دو جگه‌رگۆشه‌ی له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بوون، خۆشی مرۆڤێکی شۆرشگێر و  دژبه سیاسه‌ته‌کانی  کۆماری ئیسلامی بوو. به‌و بۆنه‌وه‌ چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرش کرایه سه‌ر شوێنی کار و ژیانی و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شکه‌نجه و ئازار و زیندانی كرا. هیچ یه‌ك له‌و ئازارانه‌ نه‌یتوانی وره‌ی خۆراگری ئه‌و مرۆڤه شۆرشگێره دابه‌زێنێت و تا کاتی گیان له‌ده‌ستدانی وه‌فادار به رێبازی جگه‌رگۆشه‌کانی مایه‌وه. به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی ئه‌و ئازیزه و به تایبه‌ت کاک “جه‌لال ناوه‌” کادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی ٤٤ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌نگلادش

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه‌ دژبه‌ ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د

-

گواستنه‌وه‌ی “ئێلهام ڕه‌سووڵی” بۆ زیندانی ئێڤین

-

كوژرانی دوو ژن له‌لایه‌ن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ له‌ تاران

-

شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و دۆخی ناله‌باری لافاولێدراوانی به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له‌ ئیزه‌

-