کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتن و خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل و كه‌رانه‌ی باخته‌ری

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ١ و ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل مانیان گرت و هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ربیه‌، له‌ دوو هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح و ئۆردووگای نوورشه‌مس له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری زیاتر له‌ ٣٢ كه‌س كوژران و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی فه‌له‌ستین، زۆربه‌ی قوربانیان ژن و منداڵ بوون و بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی فه‌له‌ستیانی دانیشتووی كه‌رانه‌ی باخته‌ری لێ كه‌وته‌وه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه‌ برد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ئۆردووگای توولكه‌ره‌م، ٥٠ ته‌رمی فه‌له‌ستینی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-