کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “مه‌ریه‌م مێهرابی” له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئیسفه‌هان

مانگرتن له‌ خواردنی مه‌ریه‌م مێهرابی له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، “مه‌ریه‌م مێهرابی” خۆشكی به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، “مه‌حموود مێهرابی”، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌ریه‌م مێهرابی” ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه‌ كه‌ دژبه‌ ناڕوونی چاره‌نووسی له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ده‌وڵه‌ت ئابادی ئیسفه‌هان، مانی له‌ خواردن گرتووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. ڕۆژی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “مه‌ریه‌م مێهرابی” و ناوبراویان له‌گه‌ڵ دوو كچه‌ منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوه‌ندی میدیایی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هۆكاری به‌ندكرانی مه‌ریه‌می “هاندانی خه‌ڵك بۆ شه‌ڕ و توندووتیژی” ڕاگه‌یاندووه‌.