کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “سۆران شه‌ریفی” له‌ زیندانی بۆكان

مانگرتن له‌ خواردنی سۆران شه‌ریفی له‌ زیندانی بۆكان 1

“سۆران شه‌ریفی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دژایه‌تیكردنی دادستانی و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆران شه‌ریفی” نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ری هه‌یه‌ و له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌‌  له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠، “سۆران شه‌ریفی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزام” به‌ ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی زۆرترین سزا واته پێنج ساڵ به‌ندكرانی بۆ جێبه‌جێكرا و ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرا.