به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “چریك ئاوا“ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ به‌ناوی “كامیل سه‌یدا مه‌سكه‌ن” له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له مافی مه‌ڕه‌خه‌سی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و زیندانییه سیاسیه تا ئێستا چه‌ندین جار داوای مه‌ره‌خه‌سی كردووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان وڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و ناوبراو له چوار ڕۆژ له‌وه‌پێشه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. شایانی باسه كه “كامیل سه‌یدا مه‌سكه‌ن” له ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگاری ورمێوه به تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به حه‌وت ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.