كرێكارانی شێركه‌تی “نه‌ساجی یه‌زدباف” ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به‌پێنه‌دانی حه‌قده‌ست له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی “نه‌ساجی یه‌زدباف” لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی حەقدەستی ٢٠ مانگ و یارمەتییە دواکەوتووەکانی دیکەیان له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار هەوڵیداوه بە هەڕەشەی دەرکردن، کرێکارەکان بگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان، به‌ڵام کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌یان پشتگوێ خست و به‌ده‌وام بوون له کۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند که تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.