کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ هاوڵاتی بەندکراو لە ورمێ

لەسێدارەدانی سێ هاوڵاتی بەندکراو لە ورمێ 2

ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە ناوەکانی “وەحید بەیزایی”، “سەعدوللا فەرخی” و “عەلی بایرامی”، لە بێدەنگییەکی تەواوەتی مێدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا لە سێدارە دران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ئەو سێ زیندانییە ئاماژەپێکراوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە و پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست بۆ زیندانیانی ئێعدامی لە ورمێ ڕاگەیەندراوە.