ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا خه‌ڵاتی “ساخارۆف”ی به‌خشی به “ژینا ئه‌مینی” و بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و “موژگان ئیفتخاری” و “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” دایك و باوكی ژینا خۆشحاڵی خۆیان له‌و باره‌وه ده‌ربڕی.
“ئەمجەد ئەمینی” پاش بڵاوبوونی هه‌واڵی دانی خه‌ڵاتی “ساخارۆف” به ژینا و بزووتنه‌وی “ژین،ژیان،ئازادی” وتی: “خۆشحاڵین كە ناوی ژینا بوو بە هێمای ئازادی و یەكسانی لە جیهاندا”. باوکی “ژینا ئەمینی”، بەخشینی خەڵاتی ساخارۆڤی یەکێتیی ئورووپای بە کچەکەی و ژنانی ئێرانی بە نیشانەی گرنگیدانی جیهان بە ستەم و چەوساندنەوەی ژینا و ژیناكان ناوبرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: ژینا; کچەکەی ئێمە نەمردووە. ئێمە لەگەڵیدا دەژین. ئێمە دڵخۆشین کە ناوەکەی بوو بە هێمای ئازادی و یەکسانی لە جیهاندا. هه‌وه‌رها “موژگان ئیفتخاری” دایكی ژینا لەو په‌یوه‌ندییه‌دا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و نووسی: “ژینا گیان، كچی شیرینم لە خەو هەستە تا ببینی ناوت ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان دەنگی دایەوە، چاوەكانت بكەوە تا ببینی ئەمڕۆ بنەماڵەیەك بە گەورەیی هەموو دنیات هەیە”.