له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ته‌ورێز، ئه‌رده‌كان، نه‌هاوه‌ند، گورگان و نه‌یشابوور، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی موراد دیهقانی” و “قوربان ڕازی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له به‌ندیخانه‌كانی نه‌هاوه‌ند و ته‌ورێز له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌سرانی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، “محه‌ممه‌د عه‌لی ده‌ره‌كه” ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ، “سیاوه‌ش یاری” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ، “حه‌مزه میرزاپوور” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و “شاهڕۆخ فه‌هیمی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له به‌ندیخانه‌كانی ته‌ورێز، ئه‌رده‌كان، گورگان و نه‌یشابوور، ئێعدام كراون.