ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ٦٠٪ی پۆمپ گازه‌كانی شاری سنه له‌كار كه‌وتن و ڕیزێكی دوور و درێژ له به‌رده‌م پۆمپ به‌نزینه‌كان دا درووست بوو.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئوستان، به‌هۆی كه‌می گازه‌وه ٦٠٪ی پومپهكان له‌كار كه‌وتوون و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مه‌سره‌فی به‌نزین له‌سه‌دا ٢٠ به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م پۆمپ بهنزینهكاندا درووست بووه. كه‌می گاز و ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئێران له‌م زستانه ساره‌دا ساز كردووه و ڕۆژی ڕابردووش پێنجشه‌ممه‌یان به‌مه‌به‌ستی سه‌رفه‌جوویی كردن له گاز وه‌كوو ڕۆژی پشوودانی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند و له چه‌ندین شاری ئێران گاز بڕاوه و خه‌ڵك به شوێن نه‌وتی سپی و كه‌پسوولی گازدا سه‌رگه‌ردانن.