به‌یانی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی لاهیجان، قه‌زوێن و جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌فرووز” و “ئه‌میرحسێن بروومه‌ند” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی لاهیجان دا له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌عید عه‌لیمه‌ردانی” و “محه‌ممه‌د قه‌سابان” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قه‌زوێن ئێعدام كراون. هه‌مان ڕۆژ له زیندانی جیرۆفت، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “یاسر بالهنده” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.