به‌یانی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی “ئه‌مین زاكری كاكاوه‌ند” خه‌ڵكی هه‌رسین، “خه‌لیل ئابادی” خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر و “حه‌مید ئیسماعیلی” خه‌ڵكی نوورئاباد له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه هێشتا له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.