کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو هاووڵاتی كورد له‌ زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و كه‌ره‌ج

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی كورد به‌ناوه‌كانی “ڕه‌شید له‌وه‌ندپور” و “خالق خزرنیژاد” له‌ زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و به‌نده‌رعه‌باس له‌سێداره‌ دران.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “ڕه‌شید له‌وه‌ندپور” خه‌ڵكی شاری ورمێ و به‌ تۆمه‌تی “بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ حۆكمه‌كه‌ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕژیمی په‌ت و سێداره‌ هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پیرانشاری به‌ناوی “خالق خزرنیژاد” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس له‌سێداره‌ دا و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری له‌سێداره‌دراوان كه‌ش و هه‌وای ترس و ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌فه‌ری شەمخانی بۆ مۆسکۆ

-

ئاڵمان داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئێران بەجێبهێڵن

-

دیاریکردنی سەقفی نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە

-

بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ تاجیکستان زیادی کردووە

-

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-