له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌عید نه‌جه‌فی” و “بۆرزوو چۆقازه‌ردی” له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه كه “سه‌عید نه‌جه‌فی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاره‌دێی ناوده‌روه‌نی سه‌ر به پارێزگای كرماشانه و هه‌واڵی له سێداره‌دانیان تا ئێستا له هیچ یه‌ك له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.