دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “میلاد ئیخلاس پور” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “یاسین ده‌رویشی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندینخانه‌كانی كرمان و گورگان له سێداره دران.
به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێك به ناوی “میلاد ئیخلاس پور” پاش ده ساڵ به‌ندكران، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ناوه‌ندی كرمان له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به‌ندكراوێكی گه‌نجی خه‌ڵكی پارێزگای گوڵستان به ناوی “یاسین ده‌رویشی” پاش دوو ساڵ و نێو به‌ندكران، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی گورگان به نهێنی ئێعدام كراوه و هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو میدیایی كراوه.