بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “باقر محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی كوهده‌شت و “نه‌زیر محه‌ممه‌د” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “باقر محه‌ممه‌دی” ١٠ ساڵ له‌وه‌به‌ر له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه‌دا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا. شایانی باسه كه پێشتر سزای ئێعدامی ئه‌و چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه جێبه‌جێ كراوه. هاوكات سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “نه‌زیر محه‌ممه‌د” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” جێبه‌جێ كراوه.