به‌یانی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌رهاد ئاقایی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “به‌وراوا”ی سه‌ر به شاری كرماشان و ئه‌كبه‌ر فه‌ڕۆخی” خه‌ڵكی ورمێ له زیندانه‌كانی ئه‌و دوو شاره ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رهاد ئاقایی” حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی برازاكه‌ی” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “ئه‌كبه‌ر فه‌رۆخی” شارۆمه‌ندی ئازه‌ری خه‌ڵكی ورمێ كه ڕۆژی دووشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی كورد به ناوی “ئه‌مین خورشیدی” خه‌ڵكی گوندی “نه‌رگی” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوون، به‌یانی چوارشه‌ممه له‌سێداره دراوه، به‌ڵام “ئه‌مین خورشیدی” پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له سزای سێداره ڕزگاری بوو. “ئه‌كبه‌ر فه‌ڕۆخی” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردرا سه‌پێندرابوو.