ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، پرۆفیسۆر “گرهارد ترابێرت” پزیشك و چالاكی سیاسی و نوێنه‌ری پارتی چه‌پ له ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی “ئه‌میر نه‌سر ئازادانی” له‌ئه‌ستۆ گرت و كه‌فاله‌تی سیاسی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له‌لایه‌ن “بریوان ئه‌سڵان” نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئۆتریش له‌ئه‌ستۆ گیرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر نه‌سر ئازادانی” یاریزانی پێشووی تیمی تراكتۆرسازی ته‌ورێز له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “ئه‌ندامه‌تی له‌گرووپی تیرۆریستی” تۆمه‌تبار و به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “بریوان ئه‌سڵان” نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئۆتریش كه‌فاله‌تی سیاسی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” زیندانی سیاسی كورد كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی بینایی هه‌یه له‌ئه‌ستۆ گرت.