ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانی پاكستان، به‌لا‌نیكه‌م ١٥٢ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له مه‌ارسمێكی مه‌زهه‌بی له مزگه‌وتی فه‌لاح له ناوچه‌ی “مه‌ستونگ”ی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی به‌لووچستان، خۆكوژێكی ئینتحاری خۆی له نێو جه‌ماری به‌شدار له‌و مه‌راسیمه‌دا ته‌قانده‌وه كه به‌هۆیه‌وه ٥٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام پێشتر گرووپی ئیسلامگه‌رای داعشی خۆراسان كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام دابوو.