كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی كانزای “سهنگروود”ی سه‌ر به شارستانی “سووسه‌نگرد”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیار وابوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی خاكه‌ڵێوه‌ی ئه‌مساڵ، به‌رپرسانی چه‌ندین ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی له‌وانه: “وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت”، “ڕێكخراوه‌ی ئیمیدرۆ”، “ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی”، “ڕێكخراوی بازڕه‌سی كۆلی ئێران” و “جێگری سه‌رۆك كۆمار”، داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی له ماوه‌ی دوو حه‌وته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین مانگ هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان بۆ خانه‌نشینكراوان هه‌ڵنه‌گرتووه.