ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له فازی ١ی پترۆشیمی مۆبینی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له ئاست نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان و گوڕانی دۆخی پیشه‌یی ته‌واوی پێرسۆنێل بۆ شیفتی حه‌وت ڕۆژی حه‌وتوو ناڕازین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نوێنه‌رانی هۆڵدینگ به‌ڵێنیان داوه كه بۆ وڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانی كرێكاران حه‌وتووی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران كۆببنه‌وه.