ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په دژبه گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ئاست گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار بۆ دیاری كردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی تازه ناڕازین و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دا دروشمه‌كانی گارگه‌ری ئێرانی یه‌ك بگرن”، “كرێكار ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات” و “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر، سڵاو له كارگه‌ر”یان به‌رز كرده‌وه.