به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ئیرله‌ندی شومالی له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می بودجه‌ی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی ئه‌و وڵاته، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت له شاری بلفاست كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه و بوكه‌ڵه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، گاڵته‌یان به به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كرد. خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و به‌تاڵ بوونی گیرفانیان نیشان دا و كارت پۆستاڵی سه‌ری ساڵیان به نیشانه‌ی خه‌ڵاتی ناكارامه‌یی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، پێشكه‌ش به وه‌زیران كرد.