ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له چه‌ند شاری ئێران دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خانه‌نشینكراوان له تاران، شوش و حه‌فت ته‌په، خوازاری پێدانی حقوق به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌بردنی یاسای هاوسانسازی حقوق، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی مادده‌ی ٩٦ی یاسای ته‌ئمینی ئیجتماعی، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، پێدانی پاداشی كۆتایی ساڵ و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. جێگای ئاماژه‌یه “داوود زوبهیحی” چالاكی كرێكاری و یه‌كێك له خانه‌نشینكراوانی تاران، له كاتی چوونی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتعلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزراوه.