ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی بێكاری شاری شووش له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی ٣٣ ساڵه له نزیك ئه‌و شیركه‌ت سه‌نعه‌تیه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و چه‌ند جار داوای دامه‌زران له‌و شیركه‌ته‌یان كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له دامه‌زراندنی هێزی كاری بوومی خۆی بواردووه. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه گه‌نجانی بێكار له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێشا بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.