ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزان و جووتیارانی شاری ڕۆحا له باكووری كوردستان دژبه بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق كۆبوونه‌وه به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٢٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ڕۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزان و جووتیارانی شارۆچكه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگای ڕۆحا له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی یه‌ك حه‌وته‌یی به‌رق و ئاو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به تراكتۆره‌كانیان ڕێگای ڕۆحا بۆ مێردینیان داخست. پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٠ جووتیار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ته‌نیا به‌رق و ئاوی كه‌شاوه‌رزانی كوردی پارێزگاكانی ئامه‌د، مێردین، ڕۆحا و شڕناخیان قه‌تع كردووه و ته‌نگیان به كه‌شاوه‌رزان هه‌ڵچنیوه.