ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی فوولادی ئێران له ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕازین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه و كرێكاران دروشمی “بێشه‌ره‌ف، بێشه‌ره‌ف”یان به‌رز كردۆته‌وه.