ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی نه‌وتی ئاغاجه‌ری له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌روه‌ها له ئاست بێكاركردنی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان ناڕازین و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قدست و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.