کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد 1

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی شێركه‌تی “لاستیک یەزد” لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی لاستیک یەزد سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە،لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان و كه‌م بوونی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “بەرهەمهێنان بەسە، سفره‌کەمان چۆڵە” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.