ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی “خاكه‌ره”ی شیراز، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “موژگان باقری” موعه‌لیمی دڵسۆزی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوتابیانی ناڕازی كلاسه‌كانی ده‌رسیان داخستووه و دروشمی “موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه. موژگان باقری” ماوه‌یێک له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه ژاراویكردنی قوتابیان و خۆپێشاندانی موعه‌لیمان، به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه سنفیه دوو ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی عادل ئابادی شیراز كرا.