ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئاڵمانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیان ئازادیخواز له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری به‌ڕلین كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئاڵمان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا “فه‌ڕانسیسكا براندمان” سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی حێزبی دێمۆكراتی ئازادی ئاڵمان و “ئانیكۆ گلۆگووسكی مرتێنز” ئه‌ندامی پاڕله‌مانی ئاڵمان له حێزبی دیمۆكراتی ئازد به‌شدار بوون. خاتوو “گلۆگووسكی” كه‌فیلی سیاسی “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا” له زاهیدانه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به “افساد فی الارض” و ئێعدام مه‌حكووم كراوه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی مه‌نسوور و ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.