ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، به سه‌دان هه‌زار كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا مه‌راسمی نه‌ورۆزی ئازادیان له شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه برد.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، پیامی كوردانی چوار پارچه ئاشتی و ئارامی و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بووه و یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵویستی خۆیان له به‌رامبه‌ر دوژمه‌نان دا نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی به‌رخۆدانه و به‌رخۆدان ژیانه. شایانی باسه كه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی خه‌ڵكی كرماشان “حسێن سه‌فامه‌نش” له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری كردبوو و چه‌ندین گورانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی ئه‌و مه‌راسمه كرد.