کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی یه‌كاناتی مه‌ره‌ند دژبه‌ داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوندی یه‌كاناتی مه‌ره‌ند دژبه‌ داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی گوندی یه‌كاناتی مه‌ره‌ند دژبه‌ داگیركردنی زه‌ویه‌ كشت و كاڵییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی جۆڵفایان داخست به‌ڵام هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌.