کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ ڕۆژی جیهانی زمان دایكی

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌ ڕۆژی جیهانی زمان دایكی

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دانیشتوانی زۆربه‌ی شاره‌كانی باكووری كوردستان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به‌ قه‌ده‌غه‌ بوونی په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی دایكی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، خه‌ڵك به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری به‌ فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی وه‌كوو زمانی په‌روه‌رده‌یی و هه‌روه‌ها ڕێزلێنان به‌ كولتوور و زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌ توركیادا بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ په‌روه‌رده‌ به‌ زمانی دایكی مافی هه‌ر تاكێكه‌ و پێویسته‌ كۆتایی به‌ گوشار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی زمانی كوردی بێت.