ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له شاری كرماشان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كێشوه‌ری له شاری كرماشان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی مامۆستایان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون. خانه‌نشینكراوان هه‌روه‌ها داوایان كرد ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بڕواته سه‌ره‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی به‌كرده‌وه ده‌ربێت و بیمه‌ی ته‌كمیلیان بۆ دابین بكرێت.