ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و پێدانی جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانن.