ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی “ئارام حه‌بیبی”، “داریووش عه‌لیزاده”، “په‌یمان منبه‌ری”، محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی”، “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له شاری سنه و “ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی” له شاری بۆكان له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵی هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “په‌یمان منبه‌ری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “داریووش عه‌لیزاده”، “یه‌حیا ڕه‌حیمی”، “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” و “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها له‌شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌سعه‌د ڕه‌حیمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شۆڕشێگڕی ئه‌و شاره سه‌ردانی گڵكۆی ناوبراویان له گوندی “كول ته‌په” كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن.