ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیزه له‌سه‌ر گڵكۆی “عه‌لی مه‌ولایی” كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیانی گیانبه‌ختكردووی شارستانی ئیزه له‌وانه “میلاد سه‌عیدیان جوو”، “دونیا فه‌رهادی”، “حامید سه‌له‌حشوور”، “ئارتین ڕه‌حمانی” و “كیان پیرفه‌له‌ك” له‌سه‌ر گڵكۆی “عه‌لی مه‌ولایی” كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردهوهتهوه.