به‌یانی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور، بنه‌ماڵه‌ی “هێمن هه‌مزه” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری سه‌رده‌شت له سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“هێمن ههمهزه”ی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له كاتی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر گوندی “بێوران”ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌ران گیانی له‌ده‌ست دا و پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی گونده‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌شه‌ڕ هاتن. به‌یانی دووشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌رده‌شت، به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی وێڕای گوڵبارانكردنی گڵكۆكه‌ی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.