به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وینه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، وێڕای هه‌بوونی چه‌ندین ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕژیم، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به‌شداری به‌رینیان له‌و كۆبوونه‌وه دا كردووه. بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان گۆڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.