كاسبكاران و بازاڕیانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “خاوه‌ران”ی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، دژبه قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له شاره جیاجیاكانی ئێران خه‌ڵكی ئازادیخواز دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌وته‌ی كاسبكارانی ناڕازی شارۆچكه‌ی سه‌نعتی خاوه‌ران، قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق زیانێكی زۆری لێ داوین و هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانمان ناكاته‌وه و بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانمان ناده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌وی ڕابردوو دانیشتووانی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه، هاوكات له چه‌ندین پارێزگای ئێران، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.