به‌یانی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رزنرخاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به دانانی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركه‌تی خوێناوی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و هه‌ڵگرسانی مۆم، ڕیزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌یان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.