کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و بریندراربوونی ٧ هاووڵاتی به‌لووچ به‌هۆی ڕووخانی دیوار

كوژران و بریندراربوونی ٧ هاووڵاتی به‌لووچ به‌هۆی ڕووخانی دیوار 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌هۆی هاتنی زریان و گه‌رده‌لوول له‌ شاری زاهیدان، دیوای چه‌ند خانوو له‌ گه‌ڕكێكی ئه‌و شاره‌ ڕووخا و به‌وهۆیه‌وه‌ ٧ هاووڵاتی به‌لووچ كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. یه‌ك له‌ برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ته‌رخیس بووه‌ و پێنج برینداره‌كه‌ی دیكه‌ دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌ و به‌سته‌ری كراون.