ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری زاهیدان- خاش سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هاوكات ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك له سه‌راوان وه‌گه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،سێ ئۆتۆمبێل له جاده‌ی نێوان زاهیدان بۆ خاش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه هه‌ر سێ ئۆتۆمبێل ئاگڕیان گرت و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك له كاتی ڕاودوونان له‌لایه‌ن یگانی مێرسادی سراوانهوه وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.